باڵی سەربازی پەكەكە رایگەیاند لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا 10 سەربازی توركیایان لە ناوچەی شەمزینانو بەدلیسو وان كوشتووەو دووتانكیان تێكشاندووە.
هێزەكانی پاراستنی گەڵ (هەپەگە – HPG) كە باڵی سەربازی پەكەكەیە، لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (ئێن ئاڕ تی) كەوتووە، تێیدا دەڵێت لە رۆژی 31ی ئابدا لەناوچەی شەمزینان گەریلاكان لەچەند چالاكییەكدا (7) سەربازیان كوشتووە.
روونیشیكردووەتەوە كە دوابەدوای چالاكییەكە سوپای توركیا بە هاوەن دەستی كردووە بە بۆردومانی هەرێمەكانی گردی كۆنسێرڤەو گەلی ئاوی و ئۆبیس، گەنیش تەپە، گارێ و گۆستی حاجی بەگی.
راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدەكات دوابەدوای ئەو رووداوە 7 زرێپۆشی سوپا هێرشی كردووەتە سەر ناوچەكەو لە روبەرووبوونەوەیەكدا (2) سەرباز كوژران. هەروەها لەنزیك شاری ماردنیش لە روبەروبوەنەوەیەكی تردا سەربازێك كوژراون.
Source : NRT
Post a Comment