خه‌ندان ـ
له به‌رده‌وامیی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا و كوشتوبڕی هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، دوێنێ شه‌ممه 172 كه‌سی دیكه له ناوچه جیاوازه‌كانی سوریا كوژران، كه 13یان ئافره‌ت و 22یان منداڵن.
سایتی "سكای نیوز عه‌ره‌بی" له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی مافی مرۆڤی سوریاوه بڵاویكرده‌وه، كه به‌درێژایی دوێنێ شه‌ممه یه‌كی ئه‌یلول، 172 كه‌سی دیكه له ناوچه جیاوازه‌كانی سوریا كورژراون ،كه 13 یان ئافره‌ته و 22یان منداڵن، هه‌روه‌ها ئاسه‌واری ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ش به جه‌سته‌ی به‌شێك له‌كوژراوه‌كانه‌وه بینراوه.
هه‌روه‌ها چالاكوانان راشیانگه‌یاند‌ووه، تۆپخانه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریا به‌رده‌وامن له‌بۆردومان‌و تۆپبارانی خه‌ستی ناوچه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانی جه‌بیله و بدیر و زور و له‌گه‌ڵ ریفی دیمه‌شق.
هه‌وه‌ها چالاكوانانی سوریا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، كه پێكادانی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به‌سوپای سوریای ئازاد و سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د له‌نزیك ئاسایشی سه‌ربازی له بوكه‌مال به‌ڕێوه ده‌چێت.
تا دێت پێكادانی قورس له‌نێوان سوپای سوریای ئازاد و سوپاكه‌ی سه‌ر به‌ئه‌سه‌د له‌سوریا زیاتر ده‌بێت و ژماره‌ی قوربانیانیش به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ نیه‌تێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه بۆ راگرتنی توندوتیژییه‌كان له‌ئارادا نییه‌و رۆژانه‌ش هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته له‌ترسی گیانی خۆیان ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ ده‌بن، كه به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له 200 هه‌زار سوری ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ بوون، به‌تایبه‌تی توركیا و ئوردن و لوبنان و عیراق‌و به‌شێكیشیان روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد‌ووه.
Source : Xendan
Post a Comment