سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆریستان له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه هێرشیان كردۆته‌سه‌ر حوسه‌ینییه‌كانی (خزعل التمیمي - له ناوچه‌ی ئه‌حمه‌د ئاغا، علی بن أبي طالب – له گه‌ڕه‌كی قه‌سابخانه، مصطفی – له ناوچه‌ی سه‌ردۆمیز).
له‌لایه‌كی دیكه‌وه د. سدیق عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین: به‌هۆی ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ شاره‌كه‌یان هه‌ژاند، 3 شه‌هید و 33 بریندار گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی ئازادی و كه‌ركوك.
وتیشی: به‌هۆی كاریگه‌ری برینی هه‌ندێك له برینداره‌كان، پێده‌چێت ژماره‌ی شه‌هیده‌كان روو له زیادبوون بكات.
Source PUKmedia
Post a Comment