ئاوێنهنیوز، بهغدا: فوئاد مەعسوم سهرۆكی لیستی هاوپهیمانی كوردستان لهپهرلهمانی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا رایگهیاندووه، تاڵەبانی قۆناغەكانی چارەسەری لەئەڵمانیا تەواو كردووەو لهئێستادا دەتوانێت بۆ ماوەی 100 مەتر بهپێ بڕوات.
جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراقو سكرتێری گشتی یەكێتی رێكهوتی 17/6/2012 لەشاری سلێمانییەوە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوتو لە 20ی هەمان مانگدا نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی ئەنجامدرا، بەڵام تائێستا بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری سروشتییەوە نەگەڕاوەتەوە.
لەبارەی رۆڵی تاڵەبانی لەتەنگژەی ئێستای عێراق فوئاد مەعسوم دهڵێت، هێزە نیشتمانییەكان بەجیاوازی پێكهاتەو بۆچوونیانهوه كۆكن لەسەر هەوڵە میانگیرییەكەی تاڵەبانی.
بهووتهی سهرۆكی لیستی هاوپهیمانی كوردستانی هەموو ئەو كەسایەتیه سیاسیانهی سەردانی سەركۆمارییان كردووە لەئەڵمانیا یان بەپهیوەندیی تەلەفۆنی لەتەندروستییان پرسیوە بەئەرێنی وەڵامی بەشداریكردنیان لەكۆنگرە نیشتمانی داوەتەوە.
Source www.awene.com

Post a Comment