سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی چاودێری مادده‌ی 140ی په‌رله‌مان ده‌درێته‌ كورد

1.9.120 comments


خالید شوانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عیراق كراوه‌ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی چاودێری په‌رله‌مانی مادده‌ی 140 له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌درێته‌ كورد.
شوانی به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی دوا گۆڕانكارییه‌كانی ناو لیژنه‌كه‌ ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ بۆ 17 ئه‌ندام كه‌مكراوه‌ته‌وه‌و له‌و لیژنه‌یه‌دا كورد سێ ئه‌ندامی به‌رده‌كه‌وێت، دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ پاڵپشت به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌ماندا كراوه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ بۆ كورد ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان راشیگه‌یاند: سبه‌ینێ 2-9 لیژنه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاری خۆی بۆ دانانی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌ ده‌دات و به‌دوریشی زانی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لیژنه‌یه‌ بدرێته‌ هیچ پێكهاته‌یه‌كی تر.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نوێنه‌رانی توركمان له‌په‌رله‌مانی عیراق داوایانكردوه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌ بدرێته‌ توركمانێك.
Source : PUKmedia
Share :

Post a Comment

 
Support : DyNaMind
Copyright © 2012. AmroNews - All Rights Reserved
Template Created by DyNaMind Published by http://www.dynamind.gr