هاوڵاتیانی ئه‌مریكا له چه‌ند مه‌راسیمێكی جیاجیادا ئه‌مڕۆ یادی یانزه ساڵه‌ی رووداوه‌كه‌ی یانزه‌ی سیپته‌مبه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.له مه‌راسیمێكی فراواندا كه له سه‌رگڵكۆی قوربانیانی 11ی سیپته‌مبه‌ر له په‌نسیلڤانیا به‌ڕێوه‌چوو، لیۆن پانیتا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌شداری كرد و له وته‌یه‌كدا به‌ڵێنی خۆی نوێكرده‌وه به‌وه‌ی كه هاوڵاتیانی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆردا بپارێزێت.هاوكات رێكخراوی پزیشكان له دژی جه‌نگی ئه‌تۆم له به‌یاننامه‌یه‌كدا به بۆنه‌ی 11یه‌مین ساڵیادی كاره‌ساته‌كه‌ی یانزه‌ی سیپته‌مبه‌ره‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وان ته‌نها پرسه بۆ 3 هه‌زار قوربانی رووداوه‌كه‌ی 11ی سیپته‌مبه‌ر ناگێڕین به‌ڵكوو به هۆی ئه‌و رووداوه‌وه تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س كوژراون.له‌و باره‌یه‌وه ماتیاس یوخهیم، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند، له جه‌نگی دژی تیرۆردا كه دوای هێرشه‌كه‌ی 11ی سیپته‌مبه‌ر ده‌ستی پێكرد له عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستان و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقا یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زوار كه‌س كوژراون و له‌و رێژه‌یه‌ش ته‌نها له عێراق نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س كوژراون كه رێژه‌ی له 5%ی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنێت.
Sourve KNN
Post a Comment