شۆڕش حاجی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند: رێككه‌وتنێك له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌ماندا كراوه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران به نۆ ئه‌ندام، سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانیش داوا ده‌كه‌ن، له‌ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران به نۆ ئه‌ندام یه‌كێك له‌و دوو ئه‌ندامه‌ی به‌ر كورد ده‌كه‌وێت یه‌كێكیان بدرێت به‌وان.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی تایبه‌ت به دیاریكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران كۆبونه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران به نۆ ئه‌ندام، بڕیاریشه رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو گۆڕانكاری له‌ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
Source NRT
Post a Comment