له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا باپیر به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زمونه‌كان ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان 53 هه‌زار و 916 خوێندكاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌میان كرد، له‌و ژماره‌یه‌شدا 11 هه‌زار و 62 خوێندكار ده‌رچوون و 42 هه‌زار و 854 خوێندار كه‌وتوون.
باپیر به‌كر راشیگه‌یاند: رێژه‌ی ده‌رچوون له‌خولی دووه‌مدا له‌سه‌دا 20 و پۆینت پێنج بوه، كه كۆی گشتی ده‌رچوان له‌هه‌ردوو خوله‌كه‌دا به‌رزده‌كاته‌وه بۆ له‌سه‌دا 72.
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می 12ی ئاماده‌یی هه‌ریه‌ك له لقه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی راگه‌یه‌نراوه‌و خوێندكارانیش ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی سایتی ئێن ئاڕ تی تی ڤی دۆت كۆمه‌وه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
Source NRT
Post a Comment