سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه هیچ ڕێكه‌وتنێكیان ئه‌نجامدابێت بۆ وه‌رگرتنی بریكارێكی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.سه‌ردار عه‌بدولاَ سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بهKNNی ڕاگه‌یاند: هیچ ڕێكه‌وتنێكی ڕه‌سمی نه‌كراوه بۆ وه‌رگرتنی بریكارێكی كۆمیسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه.له‌باره‌ی قسه‌كانی عارف ته‌یفور جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گۆڕان بیه‌وێت بریكارێكی كۆمیسیۆنی له‌پشكی كورد ده‌ده‌نێ، سه‌ردار عه‌بودلاَ وتی: ئه‌گه‌ر بێته سه‌ر ڕێكه‌وتن ئه‌و كاته گۆڕان ئه‌ندامێكی كۆمیسۆنه‌كه وه‌رده‌گرێت و دوو بریكاره‌كه‌شی ده‌داته پارتی، چونكه ئه‌و پۆسته موڵكی پارتی نیه تا بیبه‌خشێته ئه‌وان.پێشتر عارف ته‌یفور به سایتی سبه‌ی ڕاگه‌یاندبو، سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات كه ژماره‌یان 9 ئه‌ندامه و 2 پۆستی بریكاری كۆمیسیۆنیش به‌ر كورد ده‌كه‌وێت، ڕه‌نگه یه‌كێك له‌بریكاره‌كان بدرێته ئه‌ندامێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
Source KNN
Post a Comment