تۆڕی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12 كه‌س له ناوچه جیاوازه‌كانی سوریا به‌گوله‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كوژراون و دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش 167 كه‌س له ناوچه‌كانی سوریا كوژراون.
سایتی "سكای نیوزی عه‌ره‌بیه" بڵاویكردۆته‌وه كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تا ئێستا به‌هۆی پێكادان و به‌رده‌وامی بۆردومانی چڕی هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌ده‌وه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی سوریا 12 كه‌س كوژراون و ژماره‌ی كوژراوانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش 167 كه‌س بووه، كه زۆرینه‌یان له حه‌ڵه‌ب‌و دیمه‌شق بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌سه‌ر پێشنیازی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر، بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوار قۆڵی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه بۆ پرسی قه‌یرانی سوریا له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ڕێوه بچێت، كه هه‌ریه‌كه له وڵاتانی میسر و سعودیه‌و توركیا‌و ئێران به‌شدارن له‌كۆبوونه‌وه‌كه.
Source Xendan
Post a Comment