
ماوه‌ی 2 هه‌فته‌یه به هۆكارێكی نادیار كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه داخراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ش گومانی هه‌یه كه به‌رپرس و لایه‌نێكی سیاسی له‌پشت ئه‌و كاره‌وه بن, به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌شتو گوزاری سلێمانی بێئاگایی خۆیان له‌داخستنی ئه‌و شوێنه ڕاده‌گه‌یه‌نن.زۆری لیژنه‌كان و نه‌بونی هه‌ماهه‌نگی پێویست له‌نێوانیاندا ده‌رگای به‌ڕوی چه‌ند كارێكی نه‌شیاودا كردۆته‌وه, جیاواز له‌تۆماركردنی سه‌رپێچه‌ه‌یه‌كان, ماوه‌ی 2 هه‌فته‌یه كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان, به‌بێ بونی هیچ سه‌رپێچیه‌ك له لایه‌ن هێزێكی چه‌كدارو چه‌ند كه‌سێكی مه‌ده‌نی به ئوتومبێلی حكومیه‌وه داخراوه, خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه تۆمار ده‌كات.به‌وته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی گه‌شتوگوزاره‌وه داخراوه, به‌ڵام له به‌دواداچونێكی KNNدا هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی بێئاگایی خۆیان له داخستنی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌رده‌بڕن.له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان دژی سزادان و داخستنی ڕێستۆرانت و شوێنه گشتیه‌كانن له سه‌ر به‌رزی نرخه‌كانیان, قایمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت سه‌رجه‌م بڕیاری لیژنه‌كان قابیلی تانه‌لێدانه.هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌ڵێن, له‌ڕابردوشدا ئیجرائاتی پێویست به‌رامبه‌ر شوێنه گه‌شتیاریه‌كان كراوه, به‌ڵام به‌وته‌ی پسپۆڕانی ئابوری ئه‌وه له‌و ڕاستیه كه‌م ناكاته‌وه كه‌تائێستاش هه‌ریمی كوردستان یه‌كێكه له بازاڕه گونجاوه‌كان بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كالاَی خراپ و خۆراكی به‌سه‌رچوی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.
Source KNN
Post a Comment