ژمارەی ئەندامانی لیژنەی مادەی 140ی پەرلەمان بۆ 17 كەس كەمكرایەوە

3.9.120 comments

خەندان ـ هەستیار
دوای ئەوەی لەدانیشتنی دوێنێ یەكشەممەدا لیژنەی مادەی 140ی دەستوور لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق موحسین سەعدونی وەك سەرۆكی لیژنەكە دیاریكرد ژمارەی ئەندامانیشی بۆ 17 ئەندام كەمكردەوە، بڕیارە لەم هەفتەیەشدا بڕیاردەرێك بۆ لیژنەكە دیاری بكرێت و دەست بە كۆبوونەوەكانیان بكەن.

حەسەن جیهاد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان بە (خەندان)ی راگەیاند: ئەو لیژنە پەرلەمانیەی پێكهاتبوو بۆ راپەراندن و چاودێریكردنی كارەكانی لیژنەی باڵای مادەی 140ی دەستوور، دوێنی لەكۆبوونەوەی خۆیدا دوای ئەوەی سەرۆك و جێگری سەرۆكی نوێی بۆ دیاریكرا، ژمارەی ئەندامەكانیشی لە 38 كەسەوە بۆ 17 كەس كەمكردەوە.

پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی كوردستان وتیشی: "موحسین سەعدون وەك سەرۆكی لیژنەكە دیاری كراوە و جێگرەكەشی لە هاوپەیمانی نیشتمانیە، بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا بڕیاردەری لیژنەكە دیاری بكرێت و دەست بە كۆبوونەوەكانی بكات".

لەبارەی دابەشكردنی ئەندامانی لیژنەكەوە بەسەر پێكهاتەكاندا، حەسەن جیهاد وتی: "هەشت ئەندامی لە هاوپەیمانی نیشتمانییە، شەش ئەندامیش لە لیستی عیراقیەیە، سێ ئەندامیش لە هاوپەیمانی كوردستان".

Source : Xendan
Share :

Post a Comment

 
Support : DyNaMind
Copyright © 2012. AmroNews - All Rights Reserved
Template Created by DyNaMind Published by http://www.dynamind.gr