نوێنه‌ری نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌ب تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سوریا تاڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه.له چاوپێكه‌وتنێكدا كه BBC بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت: ئه‌و له قورسایی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه ده‌ترسێت كه له‌سوریا هه‌ڵیگرتووه.هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئیبراهیمی كه به‌مدواییه له‌جێگاكه‌ی كوفی ئه‌نان ده‌ستبه‌كاربوو رایگه‌یاندووه، ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سوریا تاڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه و خه‌ڵك له‌و ولاته ده‌كوژرێن به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن كارێك بكه‌ن و ئاگاداره له بێ‌ئومێد بوونی هه‌ندێك كه‌س له‌باره‌ی نه‌بوونی جموجوڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌سوریا.دوای ده‌ستبه‌كاربوونی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌وتارێكدا رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو ئیبراهیمی داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی سوریا كرد توندوتیژیه‌كان رابگرن و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌شی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه خسته ئه‌ستۆی حكومه‌تی سوریا.
Source : KNN
Post a Comment