ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی هونه‌ری ماده‌ی 140 ده‌ڵێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ دابه‌شكردنی چه‌كی قه‌ره‌بوو ته‌رخانكراوه، له‌چاو ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی چاوه‌ڕێی چه‌كی قه‌ره‌بو كردن ده‌كه‌ن كه‌مه.ته‌حسن كه‌هیه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی هونه‌ری ماده‌ی 140 بهKNNی ڕاگه‌یاند: له‌چاو زۆریی ژماره‌ی نوسینگه‌كانیان و زۆری ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی چاوه‌ڕێی چه‌كی قه‌ره‌بو ده‌كه‌ن، بڕی 173 ملیار دینار كه بۆ دابه‌شكردنی چه‌كی قه‌ره‌بو ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌مساڵ كه‌مه و به‌شی داواكارییه‌كانی هاولاَتیان ده‌كه‌ن.كه‌هیه وتیشی: تائێستا بودجه به‌سه‌ر نوسینگه‌كاندا دابه‌شنه‌كراوه، به‌لاَم چه‌كی قه‌ره‌بو له‌شاره‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری عێراق دابه‌شكراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و دابه‌شكردنه به‌پێی پێویستی نوسینگه‌كان نه‌بوه.له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 راشیگه‌یاند: دابه‌شكردنی چه‌كی قه‌ره‌بو په‌یوه‌سته به‌بونی پاره ئه‌گه‌ر پاره‌یان نه‌بێ ئه‌وا پرۆسه‌كه‌ی دابه‌شكردنه‌كه ڕاده‌گرن.
Source : KNN
Source : KNN
Post a Comment