كرێكارێك لەبەرزترین تاوەری سلێمانی بە رووداوێك گیان لەدەستدەدات

2.9.120 comments

كرێكارێكی تەمەن 56 ساڵ، لەكاتی كاركردندا لەپرۆژەی تاوەری شاری جوان لەسلێمانی بەهۆی كەوتنی بۆردێكی كارەبا بەسەریدا چوارشەممەی رابردوو گیانی لەدەستداو كەسوكارەكەشی رایدەگەیەنن سكاڵا لەسەر كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە تۆماردەكەن بە تۆمەتی "كەمتەرخەمیی".

پڕۆژەی شاری جوان لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی فاروقەوە جێبەجێدەكرێت‌و دەكەوێتە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانیەوەو لە 38 قات پێكهاتووە. مستەفا عەلی كە زیاتر لە دووساڵە كار لەپرۆژەكەدا دەكات، لە 29ی ئابدا لەیەكێك لەنهۆمەكانییەوە بۆردێكی كارەبای بەسەردا كەوت‌و گیانی لەدەستدا.

كەس و كاری مستەفا عەلی دەڵێن ئەندازیارێكی ئەو پرۆژەیە ویستویەتی ئەو بۆردەكارەباییە كە لەرابردوودا بە10كرێكار جوڵێنراوە بە بەسێ كرێكار بگوازێتەوە بۆیە ئەو سێ كرێكارەش نەیانتوانیوە ئەوكارەبكەن.

ئەیوب موستەفا، كوڕی كۆچكردوو لە لێدوانێكیدا بۆ (ئێن ئاڕ تی) هۆكاری گیانلەدەستدانی باوكی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە بۆردێكی كارەبایی جوڵاندەوەو لەو كاتەدا بەپشتا كەوتۆتە خوارەوەو گیانی لەدەستداوە.

هەروەها كچی مستەفا عەلی لە لێدوانێكیدا بۆ (ئێن ئاڕ تی)، كۆمپانیای جێبەجێكاری بە "كەمتەرخەم" ناوبردو ئاشكرایكرد كە داوای یاسایی لەسەر تۆماردەكەن.

لە29ی ئابدا دوو كرێكار لەدوو شوێنی جیاوازدا گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكسان مستەفا عەلی بووە. عوسمان حەمە سەعید، سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی بیناسازی كوردستان بە (ئێن ئاڕ تی) وت كە ئەوان وەك سەندیكا لیژنەیەك پێكدەهێنن، ئەگەر ئەنجامی لیژنەكەی دەریخست "كەمتەرخەمی" لەكۆمپانیاكانەوە هەبووە ئەوا داوای یاساییان لەسەر تۆماردەكەن.

ئێن ئارتی هەوڵیدا وتەی بەرپرسانی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق وەربگرێت كەجێبەجێكاری پرۆژەی شاری جوانە، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێك دەربارەی گیانلەدەستدانی ئەوكرێكارەوە بدەن.

بە وتەی چەند كرێكارێكی ئەو پرۆژەیە لەماوەی ساڵانی رابردووشدا چەند كرێكارێكی تر لەپرۆژەی شاری جوان كەوتونەتە خوارەوەو گیانیانلەدەستداوە، بەڵام تائێستا لەلایەن دەزگاراگەیاندن و رێكخراوو سەندیكاكانی كرێكارانەوە باسنەكراون.

Source : NRT
Share :

Post a Comment

 
Support : DyNaMind
Copyright © 2012. AmroNews - All Rights Reserved
Template Created by DyNaMind Published by http://www.dynamind.gr