ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لەچەند سەرچاوەیەكی توركیاوە بڵاویكردەوە لەپۆپەراسیۆنێكی سەبارزی فراواندا كە ئێوارەی چوارشەممە بە بەشداریی هەزاران سەرباز لەپارێزگای شیرناخ دەستیپێكرد، بەلانی كەمەوە 18 چەكداری پەكەكە كوژراون.
فڕانس پرێس لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی ناوچەكەوە بڵاویكردووەتەوە، كە هێزی پیادە بە پاڵپشتی كۆپتەرو فرۆكەی جەنگی جۆری ئێف 16 هێرشەكەیان بۆ سەر چەند ئامانجێكی پەكەكە لەناو توركیادا ئەنجامداوە، بەڵام هەندێكجار فرۆكەكان ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە "لەپێناو باشتر جێبەجێكردنی پرۆسەكەدا".
ئەم هێرشە سەربازییەی توركیا پاش ئەوەدێت كە یەكشەممەی رابردوو پەكەكە لە شیرناخ 10 سەربازی توركیای كوشتو ژماریەك گەریلاشت كوژران. هەرچەندە پەكەكە ئاماری كوژراوانی خۆی بڵاونەكردەوە، بەڵام بە پێی وتەی بەرپرسە ئەمنییەكانی ناوچەكە كە بۆ فرانس پرێس، 20 چەكداریی پەكەكە لەو رووبەروبوونەوەیەدا كوژراون.
لەماوەی نزیكەی 30 ساڵی شەڕی نێوان پەكەكەو توركیادا، 45 هەزار كەس لەخەڵكی مەدەنی و سوپای توركیاو چەكدارانی پەكەكە كوژراون، بەبێئەوەی هیچ دانوستان و رێكەوتنێكی سیاسی تائێستا لە نێو ئەو دوولایەنە ئەنجامدرابێت.
Source NRT
Post a Comment