چه‌ند كارمه‌ندێكی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس، داوایان له خاوه‌نی عه‌ره‌بانه‌كانی خوارده‌مه‌نی سه‌هۆڵه‌كه‌ی شه‌قامی سالم كرد، كه ئه‌مشه‌و دوا شه‌ویان بێت‌و بۆیان نیه چیتر عه‌ره‌بانه‌ی خوارده‌مه‌نییه‌كانیان له سه‌هۆڵه‌كه رابگرن، له‌به‌رامبه‌ریشدا كاسبكارانی سه‌هۆڵه‌كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ئه‌و شوێنه چۆڵ بكه‌ن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
فه‌رهاد قادری ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه له‌سه‌ر عاره‌بانه خوارده‌مه‌نی له‌سه‌هۆڵه‌كه ده‌فرۆشێت، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: خاوه‌نی دوو منداڵم‌و بژێوی ژیانم له‌سه‌ر عاره‌بانه‌كه‌مه، به‌ڵام كارمه‌ندانی شاره‌وانی هاتوون ده‌ڵێن ده‌بێ هه‌ر ئه‌مشه‌و ئێره چۆڵ بكه‌ن، به‌هه‌زار پاڕانه‌وه توانیومانه ئه‌مشه‌و بمێنینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی چیتر بۆمان نه‌بێت عاره‌بانه‌كانمان لێره رابگرینه‌وه.
وتیشی "ئێمه ئاماده‌نین ئێره چۆڵ بكه‌ین، چونكه رێگه‌ی هاتووچۆی هاوڵاتیانمان نه‌گرتووه‌و ئێمه له‌دوای ئێواره‌شه‌وه خواردن ده‌فرۆشین‌و هیچ شتێكی نایاسایشی له‌سه‌ر نافرۆشین، ئه‌م شوێنه‌ش بژێوی زیاتر له سه‌د خێزانی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌وان به‌بێ هیچ هۆكارێك پێمان ده‌ڵێن ئێره چۆڵ بكه‌ن، چونكه حسابی هاوڵاتی ده‌ره‌جه پێنجمان بۆ ده‌كه‌ن".
فه‌رهاد جه‌ختیشیكرده‌وه "ئێمه شه‌وی داهاتوو شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه ده‌گرین‌و ئێره‌ش چۆڵ ناكه‌ین، ئه‌م شوێنه‌ش موڵكی هاوڵاتیه‌كه نه‌ك شاره‌وانی‌و حكومه‌ت، هه‌ركاتێكیش ئه‌و هاوڵاتیه كردی به ته‌لارێك یان شتێك ئێمه راسته‌وخۆ چۆڵی ده‌كه‌ین، ته‌نها ئه‌ویش بۆی هه‌یه ئێمه لێره ده‌ربكات".
له‌لایه‌كی تره‌وه كاسبكارێكی تر به‌ناوی جه‌بار محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 62 ساڵ، به (خه‌ندان)ی وت "من مفه‌وه‌زی هاتووچۆی خانه‌نشینم موچه‌كه‌م دووسه‌د‌و 20 هه‌زار دیناره‌و هه‌شت منداڵم هه‌یه‌و چوار هه‌تیوی كچه‌كانیشم به‌خێو ده‌كه‌م‌و چوار سه‌د‌و 50 هه‌زاریش كرێ ده‌ده‌م، بۆ په‌یداكردنی بژێوی منداڵه‌كانم به‌و ته‌مه‌نه‌وه لێره ئاو ده‌فرۆشم‌و ئه‌م كاره ده‌كه‌م".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "پێشتر عاره‌بانه‌كه‌یان لێبردم‌و نه‌یان دامه‌وه، بۆیه به‌ناچاری عاره‌بانه‌یه‌كم كڕیه‌وه، ئه‌مشه‌ویش پێیان وتین له‌ماوه‌ی نیو كاتژمێردا ئێره چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه ئێره چۆڵ ناكه‌ین‌و منیش یه‌كه‌م كه‌سم له‌ناو ئه‌م كاسبكارنه‌دا ئه‌و شه‌قامه ده‌گرم‌و...".
په‌یامنێری (خه‌ندان) په‌یوه‌ندی به چه‌ندین به‌رپرسی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه كرد هیچ زانیاریه‌كیان نه‌بوو له‌باره‌یه‌وه، ئه‌و كارمه‌ندانه‌شی داوای لابردنی ئه‌و عاره‌بانانه‌یان ده‌كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوون لێدوان بده‌ن، قایمقامی سلێمانیش ئاگادارنه‌بوونی خۆی له‌و بڕیاره راگه‌یاند.
Source Xendan
Post a Comment