عێراق: هەناردەكردنی نەوت رێكۆردی 20 ساڵی رابردووی تێپەڕاند

2.9.120 comments

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، لە مانگی ئابی ڕابردودا ڕێژەیەكی بەرزی لە هەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوە تۆماركردوە كە ماوەی 20 ساڵە عێراق ئەو ڕێژەیەی بەخۆیەوە نەدیوە.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ سۆمەریە نیوز ڕایگەیاند، بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆ دەرەوە بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردوەن بەشێوەیەك لە مانگی ئابی ڕابردودا بڕی 79 ملیۆن‌و 515 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە كراوە، لەكاتێكدا ئەو ڕێژەیە لە مانگی تەموزی پێشوتردا گەیشتۆتە 77 ملیۆن‌و 515 هەزار بەرمیل.

عاسم جیهاد ڕایگەیاند تۆماركردنی ئەو بڕە بەرزەی هەناردەكردن نەوتی خاو بۆ دەرەوە ماوەی 20 ساڵە عێراق ئاستی بەرهەمی وای بەخۆیەوە نەدیوە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی  بەوەكرد، ئەو بڕە هەناردەكراوە لە نەوتی خاو لە لایەن 29 كۆمپانیای نەوتی جیهانیەوە لە سەرجەم ڕەگەزە جیاجیاكان‌و لەڕێگەی بەندەرەكانی بەسرەو خۆر عەمیەو بەندەری عائیم لەسەر كەنداوی عەرەبی‌و بەندەری جەیهانی توركی لەسەر دەریای ناوەڕاست‌و تەنكەرەكانی نەوت گواستنەوە لە ڕێگەی وڵاتی ئوردنەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵدا ڕایگەیاند پلانی هەیە بۆ بەرزكردنەوەی بڕی  هەناردەكردنی نەوتی خاوی وڵاتەكەوە بۆ دەرەەوە بە شێوەیەك كەڕۆژانە بڕی 3 ملیۆن‌و 400 هەزار بەرمیل.

Source : NRT
Share :

Post a Comment

 
Support : DyNaMind
Copyright © 2012. AmroNews - All Rights Reserved
Template Created by DyNaMind Published by http://www.dynamind.gr