له درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، بڕیاره ئه‌مڕۆ 2-9 كۆبونه‌ه‌یه‌كی تر به‌رێوه‌بچێت.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه‌یه به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له بارودۆخی ناوچه دابراوه‌كان هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقی فیدراڵ له‌و ناوچانه، ئه‌مڕۆ لیژنه كاری باڵای هاوبه‌ش له ناوچه‌دابراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامبدات.
وتیشی: كۆبونه‌ه‌یه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه مانگانه‌یه یان له كاتی پێویست ئه‌نجامده‌درێت، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه به‌نده‌و فه‌ریق شێروان، له حكومه‌تی فیدرال عه‌لی غێدان فه‌رمانده‌ی هێزه پیاده‌كانی عیراق و حسێن عه‌وادی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی عێراق، له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كان نوێنه‌رێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاو جه‌نه‌رێك له فه‌رمانده‌ی نوسینگه‌ی هاریكاری ئه‌منی نێوان ئه‌مریكاو عیراق به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: دوایین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌ش له 12-8 له به‌غدا به‌رێوه‌چوو كه تایبه‌ت بوو به كێشه‌كانی سنوری زومار، ئه‌مجاره‌ش باس له‌و بابه‌ته ده‌كرێته‌وه، جگه له‌وه باس له‌و بابه‌تانه ده‌كرێت كه په‌یوه‌نداره به ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقی فیدراڵ.
دوای كرژی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقی فیدراڵ له سنوری زومار، له ئێستادا جۆره رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌ردوو هێز كراوه، كه خۆی له 10 خاڵ ده‌بینێته‌وه‌و هه‌ندێك له‌و خاڵانه جێبه‌جێكراوه، به‌هۆیه‌وه بارودۆخه‌كه تاراده‌یه‌كی باش ئارام بووه‌ته‌وه

Source : PUKmedia
Post a Comment