سه‌رچاوه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه له میانه‌ی جه‌نگ و پێكادانه‌كانی سوپای رژێمی سوریا و شۆڕشگێڕاندا، دوێنێ چوارشه‌ممه زیاتر له 270 كوژراون‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.
به‌شێكی زۆری كوژراوان و برینداران له ئاكامی جه‌نگ و پێكادانه‌كانی شاری حه‌له‌ب بوون، چالاكوانان رایده‌گه‌یه‌نن كه 45 كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه له ناوچه‌ی (الإكرامیه) له شاری حه‌له‌ب گولـله‌باران كراون و له شاری (ئه‌لتارب) زیاتر له 25 كه‌س كه زۆرینه‌یان منداڵ بوون بوونه‌ته قوربانی بۆردومانی هێزه حكومییه‌كان.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو شارۆچكه‌ی (حمص) و (حه‌ما) به‌ر بۆردومانی هێزه حكومییه‌كان كه‌وتن.
شۆرشگێڕان به سه‌رچاوه‌ی فرانس پرێسیان راگه‌یاند، كه شاری حه‌له‌ب به‌رده‌وام له‌ژێر بۆردومانی هێزه حكومییه‌كانه و به‌ده‌ست نه‌بوونی خواردن و كه‌ره‌سته‌ی پێویسته‌وه ده‌ناڵێنن.
له شاری دیمه‌شق له گۆڕه‌پانی (الفحامه) سه‌یاره‌یه‌كی بۆمبڕێژكراو ده‌ته‌قێته‌وه و ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه، هێزه حكومییه‌كان له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
له عه‌ربیه‌وه: ماردین عوزێری
سه‌رچاوه: Skynews
Source Xendan
Post a Comment