وه‌رزشوانێكی كوردی خه‌ڵكی خۆژهه‌ڵاتی كوردستان له پێشبڕكێی
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی یاری ئاسنی چوارده‌یه‌مین ئۆله‌مپیادی له‌نده‌ندا
ریكۆردێكی جیهانی تۆمار كرد و وه‌ك به‌هێزترین پیاوی كه‌مئه‌ندامی جیهان
ناسێندرا.
ئه‌و وه‌رزشوانه كورده كه ناوی
"سیامه‌ند ره‌حمان"ـه له ده‌سته‌ی 100 كیلۆگرام بۆ سه‌ره‌وه توانی 280
كیلۆگرام قورسایی به‌رز بكاته‌وه و مه‌دالیای زێر به‌ده‌ست بێنێت.
به
پێی هه‌واڵی "موكریان نیوز"، ناوبراو به به‌رز كردنه‌وه ئه‌و كێشه
ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌رز كردنه‌وه‌ی زۆرترین قورسایی له پێشبڕكێیه‌كانی
پارائۆله‌مپیكی شكاند كه پێشتر 270 كیلۆگرام بووه.
دوای
شكاندی ئه‌و ریكۆرده سیامه‌ند ره‌حمان له لایه‌ن لێژنه به‌ڕێوه‌به‌ری
پاڵه‌وانه‌تییه‌كه‌وه وه‌ك به‌هێزترین پیاوه‌ی كه‌مئه‌ندامی جیهان
ناسێندرا.
Source NRT
Post a Comment