ئه‌ردۆغان: له‌مانگێكدا 500 گه‌ریلای‌ په‌كه‌كه‌ كوژراون

18.9.120 comments

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگدا 500 گه‌ریلای‌ په‌كه‌كه‌ كوژراون.سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای‌ كرد، له‌ پێكدادادنه‌كانی‌ یه‌ك مانگی‌ رابردووی‌ نێوان گریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ و سوپای‌ توركیادا له‌پارێزگای‌ جوله‌مێرگ نزیكه‌ی‌ 500 گریلای‌ په‌كه‌كه‌ كوژراون.ئه‌ردۆغان وتیشی‌، له‌و رێژه‌یه‌ 123 كه‌سیان 10 رۆژ پێش ئێستا له‌شاری‌ هه‌كاری‌ كوژراون.ئه‌ردۆغان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی‌ به‌ كوژراوانی‌ سوپای‌ توركیا نه‌دا.ئه‌و وتانه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ ناوچه‌یه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ پارێزگای‌ جوله‌مێرگی‌ كۆنترۆڵ كردوه‌ و تا ئێستا سوپای‌ توركیا نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و ناوچانه‌ كۆنترۆڵ بكاته‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ گرتویه‌تی‌.هه‌ر وه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ئاماری‌ كوژراوه‌كانی‌ توركیای‌ راگه‌یاند، كه‌ زیاتر له‌ 300 سه‌ربازی‌ له‌ خۆده‌گرت.

Source KNN
Share :

Post a Comment

 
Support : DyNaMind
Copyright © 2012. AmroNews - All Rights Reserved
Template Created by DyNaMind Published by http://www.dynamind.gr