سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا وێڕای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا قۆناغی چاره‌سه‌ری سروشتی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندو به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌و خۆشحاڵی ده‌ربڕین له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی، سه‌ردانیان كرد‌و له‌وێ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی به‌ناوی هه‌ڤالاَنی سه‌ركردایه‌تی و كادیر‌و هه‌ڤالاَنی یه‌كێتییه‌وه به‌خێرهاتنه‌وه‌ی لێ‌كرد.
سه‌رۆك مام جه‌لال-یش سوپاسی كردن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد خۆشحاڵه كه له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له ژێر چاودێری ته‌ندروستییدا هه‌ڤالاَن به گه‌رموگوڕییه‌وه كار‌و ئه‌ركه‌كانی یه‌كێتیی-یان ئه‌نجامداوه‌و هه‌روا سوپاسیشی كردن كه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌په‌رۆشه‌وه له‌ته‌ندروستییان پرسیوه.
دواتر هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییدا سكرتێری گشتیی پێشنیاری كرد كه به‌زویی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسیی و پاشان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه بڕیاره سبه‌ینێ سێ شه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی و پاشان هه‌مان رۆژیش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به سه‌رپه‌رشتی مام جه‌لال كۆببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌جێندای سه‌رۆك مام جه‌لال له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات، ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی به PUKmedia ی راگه‌یاند: وێڕای كۆبوونه‌وه‌كانی سێ شه‌ممه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، له‌ڕۆژانی دواتردا به‌جیا جیا پێشوازیی له‌سه‌ركرده‌كانی عیراق ده‌كات كه بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌و هه‌روه‌ها بۆ بیروڕا گۆڕینه‌وه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سیاسیی عیراق و رێوشوێنه‌كانی چاره‌سه‌ركردن، سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه جندیانی راشیگه‌یاند كه له دوو سێ رۆژی داهاتوودا سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێشوازی له نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تری عیراق و كوردستان ده‌كات.
Source PUKmedia
Post a Comment