Association Greece - Kurdistan رێکخراوی دۆستایەتی یۆنانی کوردی

5.9.120 comments

بە بڕیاری ژمارە ٤٩٨١/٢٠١٢ ی دادگای یۆنانی لە ئەسینا رێکخراوی دۆستایەتی ( یۆنانی – کوردی ) بە فەرمی ناسراو سەرجەم دام و دەزگاکانی بەرپرس ئاگادار کرانەوە و لە رۆژنامەکانی حکومی و تایبەت بڕیاری ناساندنی بڵاو کرایەوە .
رێکخراوی دۆستایەتی و هاوکاری یۆنان / کوردستانی عێڕاق لە ئەسینا پێش چەند مانگێک لە لایەن چەند رووناکبیرو دۆستانی کورد لە یۆنان بە هاوکاری لەگەڵ چەند کوردێکی رووناکبیر چ لە ی
ۆنان و هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی درا لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ، ئامانجی رێکخراوەکە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی ، کۆمەڵایەتی ، شارستانی ، رۆشنبیری زانستی یە لە نێوان یۆنان و کوردستانی عێڕاق لە رێگەی کار ئاسانی و هاوکاری لە نێوان ئۆرگان و دام و دامەزراوەکانی هەردوولادا
بە تایبەت کار ئاسانی کردن بۆ هەموو پرۆژە شارستانی و پیشەییەکان بۆ یەک رەوی و گەشەپێدانی پەیوەندیەکان لە نێوان هەردوولادا لە هەموو ئاستەکاندا کە خزمەتی بەرژەوەندیەکانی هەردوو گەلی یۆنانی و کوردی بکات هەروەها دروست کردنی بەرنامەو کارو کرداری پیشەیی شارستانی بە ئامانجی گەشەپێدانی پەیوەندی ئابوری شارستانی لە نێوان هەردوولادا لە ئاستێکی هاوبەشدا ، هاوکات رێکخراوی دۆستایەتی ( یۆنانی – کوردی ) بانگهێشتی هەموو رووناکبیران و زانستخوازان دەکات کە هاوکاری ئەم هەنگاوە دۆستانەیە بکەن بۆ بەرەو پێشچوون و جێ بە جێ کردنی ئامانجەکانی رێکخراوەکە .
سوپاس و پێزانین بۆ هەموو لایەک
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کاتی
ئەسینا / ٠٤/٠٩/٢٠١٢
 
Source Amro News
Share :

Post a Comment

 
Support : DyNaMind
Copyright © 2012. AmroNews - All Rights Reserved
Template Created by DyNaMind Published by http://www.dynamind.gr