كوشتار
له‌سوریا به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا 68 كه‌سی دیكه له‌و
وڵاته به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی رژێمه‌وه كوژران.تۆڕی سوریا بۆ
مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی هێزه‌كانی رژێمه‌وه
بۆسه‌ر شاری ئه‌رتاب و ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری حه‌له‌ب 68
كه‌س كوژراون كه زۆربه‌یان منداڵن.ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی دواین
ئاماره‌كان كه لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی بڵاویانكردۆته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه دوێنێ به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی رژێمه‌وه كوژراون
به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 157 كه‌س.به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانیش له‌ناو ئۆپۆزسیۆنی
سوریاوه سوپای ئازاد فڕ‌وكه‌یه‌كی جۆری سیخۆی رژێمیان له‌خۆرهه‌ڵاتی
ناوچه‌ی ئه‌بو زهور خستۆته‌خواره‌وه پێشتریش فڕۆكه‌یه‌كی تریان له
فڕۆكه‌خانه‌ی میغی سه‌ربازی تێكشكاندووه.ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێشتا
بۆردومانی هێزه‌كانی رژێم و پێكدادان له‌گه‌ڵ سوپای ئازاد به‌رده‌وامه و
به‌وته‌ی خۆشیان سوپای ئازاد ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی
حه‌مدانی سه‌ربازی له‌شاری بوكه‌مال له‌پارێزگای دێرزور.
Source KNN
Post a Comment