له‌وباره‌یه‌وه نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلسی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كه‌یسی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له گه‌ڕه‌كی كانی سپیكه‌ی شاری سلێمانی به‌سه‌ربڕدراوی دۆزرانه‌وه تۆمه‌تبارێك ناوی هاتووه كه له‌لایه‌ن دادوه‌روه فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچوو بوو له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، له‌لایه‌ن پۆلسی كه‌رتی سارداوه‌وه ده‌ستگیراو تۆمه‌تباره‌كه‌ش مێرد منداڵه‌و ته‌مه‌نی 16 ساڵانه.
وتیشی: ئه‌و تۆمه‌تباره به‌بڕیاری دادوه‌ر ئێستا به‌ندكراوه‌و هاوكات دۆسیه‌كه‌شی بۆ جیاكراوه‌ته‌وه‌و ره‌وانه‌ی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان كراوه، چونكه ته‌مه‌نه‌كه‌ی له‌خوار 18 ساڵانه‌وه‌یه.
Source Pukmedia
Post a Comment