دادگایه‌كی شاری ئه‌سته‌نبولی توركیا پرۆسه‌ی دادگایی كردنی 44 رۆژنامه‌نوسی كوردی ده‌ستپێكرد.ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسانی دادوه‌ری توركیاوه ئاشكرای كرد، پرۆسه‌ی دداگایی كردنی 44 رۆژنامه‌نووسی كورد به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستی پێكردوه و 46 رۆژنامه‌نووسی دیكه‌ش هێشتا له گرتوخانه‌كاندا چاوه‌ڕوانی دادگایی كردنیان ده‌كه‌ن.سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێده‌چێت هه‌ر یه‌ك له‌و 44 رۆژنامه‌نووسه كه له مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوه‌وه ده‌ستگیر كراون سزای له نێوان 7 بۆ 20 ساڵیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.له ساڵی 2009وه هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان له دژی رۆژنامه‌نووسان و مامۆستایانی زانكۆ و چالاكانی سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكردوه و تا ئێستا هه‌زاران كه‌سیان ده‌ستگیركردوه.رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی دادگاییكردنی رۆژنامه‌نووسانی كردوه و حكومه‌تی توركیای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه یاسای دژه تیرۆر بۆ سه‌ركوتكردنی رۆژنامه‌نووسان به‌كارده‌هێنێت.به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور له‌ئێستادا 90 رۆژنامه‌نووس له‌توركیادا ده‌ستگیركراون.
Source KNN
Post a Comment