بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خزمه‌تیان له 15 ساڵ زیاتره‌و به ویستی خۆیان ده‌یانه‌وێت خۆیان خانه‌نشین بكه‌ن مو‌وچه‌یه‌كی مانگانه‌ی ره‌مزییان پێده‌درێت.
دلێر مه‌حمود، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: به‌پێی رێنمایی نوێی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی خزمه‌تی له 15 ساڵ زیاتر بێت‌و به ویستی خۆی خانه‌نشین بێت ده‌توانێت خۆی خانه‌نشین بكات، به‌ڵام مو‌وچه‌ی مانگانه‌ی ره‌مزی ده‌بێت و ناكاته %80ی مو‌وچه‌كه‌ی كه پێش خانه‌نشینبوونی وه‌ریده‌گرێت.
دلێر مه‌حمود راشیگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته له‌كاتی گفتوگۆی بودجه‌ی 2012دا خۆی پێشنیازی كرد‌ووه كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خزمه‌تی له15 ساڵ زیاتر بێت بتوانێت خۆی خانه‌نشین بكات، دواتر ئه‌ندامانی دیكه‌ی لیژنه‌ی دارایی‌ش پشتگیری‌یان كرد‌ووه و له‌گفتوگۆی بودجه‌شدا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌ت له‌ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا فه‌رمانبه‌ر به %80ی مو‌وچه‌كه‌ی خانه‌نشین ده‌كات، ئه‌ویش به‌و پێیه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناتوانێت هیچ كارێكی دیكه بكات، به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی خزمه‌تی 15 ساڵ زیاتری هه‌بێت و به‌ویستی خۆی خانه‌نشین ببێت، ته‌مه‌نی 35 بۆ 40 ساڵ ده‌بێت ده‌توانێت كاری دیكه بكات و له‌گه‌ڵ مو‌وچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌یدا بژێویی خۆی و ماڵ و منداڵی دابین بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه، ئه‌وانه‌ی كه 15 ساڵ خزمه‌تی فه‌رمانبه‌رییان هه‌یه و داوای خانه‌نشینبوون ده‌كه‌ن موچه‌ی مانگانه‌یان %80 بێت، چونكه به‌و 15 ساڵه موچه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده زۆر نییه ببێته بارگرانی بۆ حكومه‌ت.
Source Xendan
Post a Comment