ئه‌مینداری‌ یه‌كگرتوو: نیگه‌ران و ناڕازین له‌ بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی‌ هاشمی

11.9.120 comments


محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایگه‌یاند ئه‌وان ناڕازیی و نیگه‌رانن له‌ ده‌ركردنی‌ سزای‌ له‌سێداران بۆ تاریق هاشمی‌ جێگری‌ سه‌ركۆماری‌ عێراق.

یه‌كشه‌ممه‌ی‌ رابردوو دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراق سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ تاریق هاشمی‌ جێگری‌ سه‌ركۆماری‌ عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌كه‌ی‌ ده‌ركرد.

محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست "ئێن ئارتی‌" كه‌وتووه‌ رایگه‌یاندووه‌ "لە کاتێکدا کە ناوچەکە بە گۆرانکاریەکی‌ گرنگ و هەستیاردا تێپەڕدەبێت و دوور نیە دەرهاویشتەی‌ لەسەر عێراق و پڕۆسەی‌ سیاسی‌ هەبێت بە داخەوە گوێ بیستی‌ بڕیاری‌ لە سێدارەدانی‌ جێگری‌ سەرۆک کۆماری‌ عێراق بوین کە خزمەت بە قۆناغەکە و پاراستنی‌ یەکڕیزی‌ و تەوافقی‌ سیاسی‌ و مافی‌ پێکهاتەکانی‌ عێراق ناکات".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ هاشمی‌ جێگری‌ سەرۆک کۆمار بە نوێنەرایەتی‌ پێکهاتەیەکی‌ عێراق هێشتا لە پۆستەکەی‌ بە فەرمی‌ لانەدراوە "کە ئەمەش گومانی‌ سیاسی‌ بوونی‌ دادگایی‌ کردنی‌ لای‌ هەمووان زەقدەکاتەوە".

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌وان لەگەڵ نیگەرانی‌ و ناڕەزایەتیان لەو بڕیارە هیوادارن کە ڕێز لە دەستوور و تەوافقی‌ سیاسی‌ و جیاکردنەوەی‌ دەسەڵاتەکان و سەربەخۆییان بگرێت و لە ڕێگەی‌ گفتوگۆ و پێکهاتنی‌ هێز و لایەنە سیاسیەکان چارەسەری‌ کێشە و گرفتەکان بکرێت "هەتا عێراق نەبێتە وڵاتی‌ ئیرهاب و پێشێلکردنی‌ مافەکانی‌ مرۆڤ".

Source NRT
Share :

Post a Comment

 
Support : DyNaMind
Copyright © 2012. AmroNews - All Rights Reserved
Template Created by DyNaMind Published by http://www.dynamind.gr