
عه‌بدولباست سه‌یدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی به جۆرێك فراوان ده‌كرێت كه ژماره‌یه‌كی زیاتری چالاكان و گروپه چه‌كداره‌كان له‌خۆ بگرێت و له‌رێی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن بارودۆخی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی باشتر بكه‌ن.
سه‌یدا ئه‌وه‌شی وتووه، ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی پشتگیری سوریایه‌كی دیموكراتی عه‌لمانی ده‌كات، كه مافی كه‌مینه‌كان تێیدا پارێزراو بێت و ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان هه‌بێت، دوور له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوه‌ند له دیمه‌شق.
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بدولباست سه‌یدا دوای ئه‌وه دێت، به‌شێك له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان له ئه‌نجومه‌نه‌كه گرت‌و هه‌فته‌ی رابردووش به‌سمه قه‌زمانی سه‌رۆكی نوسینگه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ده‌ستی له‌كاركێشانه‌وه‌و راگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ناتوانێت ریزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن یه‌كبخات.
Post a Comment