ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 1-9 لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی شه‌قامی توی مه‌لیك-یان كرد‌و له رێستۆرانتی رۆمادا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنی به‌سه‌رچوداو پێده‌چێت سبه‌ینێش ئه‌و ریستۆرانته به‌بڕیاری قائیمقامی قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی دابخرێت.
له‌وباره‌یه‌وه عوسمان ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌درێژه‌ی كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانیدا ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی شه‌قانی توی مه‌لیك-ی كرد‌و یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ردانی كردبوو رێستۆرانتی رۆما بوو، توانرا 60 پاكه‌ت مه‌عكه‌رۆنی ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و له‌و بڕه‌ش پێنج كیلۆ ئاماده‌كرابوو بدرێت به‌هاووڵاتیان، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو دواتر له‌ناوبرا، سه‌رپێچییه‌كه‌شی دیاریكراوه‌و سبه‌ینێ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و پێده‌چێت دابخرێت.
Source : PUKmedia
Post a Comment