بڕیاره له‌م مانگەداو له به‌رواری (7-9ی ئه‌یلول) له شاری ناشڤیل له ویلایەتی ته‌نیسی ویلایه‌تەیەکگرتووەکانی ئەمریکا یه‌کەمین فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی هونه‌ری کوردی به‌ڕێوه‌بچێت.
ئازاد سه‌مین، به‌رپرسی لیژنه‌ی ئاماده‌سازی بۆ فێستیڤاڵه‌که بۆ (خەندان) وتی :"ساڵانێکی زۆره ئێمه له وڵاتی ئەمریکا ده‌ژین و که‌م تا زۆر چالاکیمان کردووه و توانیومانه خۆمان به میلـله‌تانی دیكه بناسێنین، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی پێویست نه‌بوه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه به پێویستمان زانی ئه‌گه‌ر بتوانین شتی گه‌وره‌تر و باشتر بکه‌ین و خۆمان له رووی هونه‌رییه‌وه به جیهان بناسێنین، چونکه تا ئێستا کاره‌کانمان هه‌ر سیاسی بووە و ده‌مانه‌وێت ئه‌م جاره له رێگای هونه‌ره‌وه خۆمان به جیهان بناسێنین".
ئازاد سەمین ئاماژە بەوەش دەکات، کە ساڵانی پێشتر کاری دیکەی هونەری و کەلتورییان هەبووە، بەڵام ئەو کارانەی پێشتر تایبەت بووە بە گەنجان و لاوان زیاتر بۆ ئاشناکردنی لاوان بووە بە کەلتور و فەرهەنگی کوردی.
به وته‌ی ئازاد سه‌مین ئەم فێستیڤاڵە جیاوازییەکەی لەوەدایە کە تایبەتە بە هونەری كوردی‌و زیاتر ناساندنی گه‌لی كورده بە جیهانی دەرەوە لە ڕێگای هونەرەوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه فێستیڤاڵه‌که پێکهاتو‌وه له (شێوه‌کاری، شانۆ، موزیک و گۆرانی)و چەندین هونەرمەندی بەناوبانگ بەشداری دەکەن. سەبارەت بە خەرجی فێستیڤاڵەکە ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، کە زۆر هەوڵیانداوە کە سپۆنسەر لە کوردستان بەدەست بێنن، بەڵام هیچ لایەنێک هاوکاری نەکردوون.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی كه فێستیڤاڵه‌كه‌ی تێدا ده‌كرێت، ئازاد سەمین وتی: "بۆیە ناشڤیڵ-مان هەڵبژاردووە، چونکە زۆرترین کوردانی ئەمریکا لە شاری ناشڤیڵ لە ویلایەتی تەنیسی دەژین" ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه لە هەوڵی ئەوەدان ساڵانه ئەم چالاکیە ئەنجام بدەن بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوونی هونەر‌و فەرهەنگی كوردی به خەڵکی ئەمەریکا.
Post a Comment