ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕمی ئیرنای ئێرانی ئاشكرایكرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.2 پله به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ستی له خۆرهه‌ڵاتیئه‌و وڵاته هه‌ژاندووه و تا ئێستا ئاماری قوربانی و زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
به‌وته‌ی ئاژانسه‌كه ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه له نزیك شارۆچكه‌ی (قاین) بووه له‌خۆرهه‌ڵاتی ئێران و هاوڵاتیان شارۆچكه‌كه‌وز ده‌وروبه‌ریشی له‌ترسی گیانی خۆیان له‌ماڵه‌كانیان هه‌ڵاتوون.
مانگی پێشووش 2 بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز باكوری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاندو به‌هۆیه‌وه 310 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو هه‌زارانی تریش ئاواره بوون، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2003 یشدا بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر شاری (بام) ی مێژووی هه‌ژاندو به‌هۆیه‌وه جگه له‌خاپوربوونی شاره‌كه، نزیكه‌ی 26 هه‌زار كه‌س كوژران .
Source : NRT
Post a Comment