ئێواره‌ی دوێنێ دوشه‌ممه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆمار پاش زیاتر له سێ مانگ له‌نه‌شته‌رگه‌ریی و چاره‌سه‌ری پزیشكی له ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
ماڵپه‌ڕی "pukmedia" ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 18-9-2012 مام جه‌لال په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه پێگه‌یشت.
به‌پێی هه‌واڵێ ماڵپه‌ڕه‌كه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا به گه‌رمی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی له تاڵه‌بانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ قاچی چه‌پی كرا.
له‌به‌رانبه‌ریشدا تاڵه‌بانی سوپاسی نه‌وشیروان مسته‌فای كردووه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندی و هه‌واڵپرسینه.
Source NRT
Post a Comment