بەمەبەستی بەخێرهاتنەوەی تاڵەبانی سبەینێ مالیكی دەگاتە سلێمانی

18.9.120 comments

خەندان ـ
بەمەبەستی بەخێرهاتنەوەو پرسینی هەواڵی تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراق بگاتە شاری سلێمانی و سەردانی مام جەلال بكات.

ئازاد جوندیانی، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سایتی "ئاوێنە نیوز"ی راگەیاندوە:
بەمەبەستی‌ سەردانیكردنی‌ مام جەلال، بریارە سبەی‌ نوری‌ مالكی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بگاتە شاری‌ سلێمانی‌.

دوای‌ سێ مانگ مانەوەی‌ لەئەڵمانیاو ئەنجامدانی‌ نەشتەرگەییەك، ئێوارەی‌ دوێنێ دووشەممە 17ی ئەیلول، سەرۆك تاڵەبانی‌ لەرێگەی‌ فرۆكەخانەی‌ نێودەوڵەتی‌ سلێمانییەوە گەیشتەوە هەرێمی‌ كوردستان و شاری سلێمانی.

ئەو سەردانەی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ شاری سلێمانی، بەیەكەم سەردانی‌ ناوبراو دێت بۆ  هەرێمی‌ كوردستان، ئەمەش دوای ئەو تەنگەژەیەی لەنێوان هەولێر و بەغدا لەچەند مانگی رابردودا سەری هەڵدا و ئێستا بەرەو هێور بوونەوە دەڕوات.

Source Xendan
Share :

Post a Comment

 
Support : DyNaMind
Copyright © 2012. AmroNews - All Rights Reserved
Template Created by DyNaMind Published by http://www.dynamind.gr