حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا
نییه كه بیسه‌لمَێنێت كۆماری ئیسلامی ئێران له‌رێگه‌ی ئاسمانی
عێراقه‌وه چه‌ك ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات.
عه‌لی
موسه‌وی راوێژكاری راگه‌یاندنی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران به
ته‌له‌فزیۆنی "عێراقییه" ی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاند "ئێران پێی
راگه‌یاندووین كه پابه‌نده به رێككه‌وتنه‌كان له‌و باره‌یه‌وه و
حكومه‌تی عێراقیش له‌و باره‌یه‌وه رازییه".
هه‌روه‌ها
وتی كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێران له‌رێگه‌ی
ئاسمانی عێراقه‌وه چه‌ك ره‌وانه‌ی سوریا بكات و جه‌ختیشیكرده‌وه
وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكات، داواشی
له‌ئه‌مه‌ریكا كرد هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه راده‌ستی
عێراقی بكات.
رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز" ی
ئه‌مه‌ریكی پێشتر له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكاوه
گواستیه‌وه ئێران له‌رێگه‌ی ئاسمانی عێراقه‌وه چه‌ك ره‌وانه‌ی سوریا
ده‌كات بۆ پشتیوانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
به‌رپرسه
ئه‌مه‌ریكییه‌كان رایانگه‌یاندبوو ئیداره‌ی ئۆباما فشاری له عێراق
كردووه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕ,وی ئێران‌دا دابخات.
Source NRT
Post a Comment