خه‌ندان ـ
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله پێچه‌وانه‌ی هه‌مو رێكه‌وتنێكه‌و دامه‌زراندنیشی ده‌بێته هۆی به‌رپاكردنی ئاڵۆزی و پشێویی.
لیوا جه‌بار، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان باسی له دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله كرد و رو‌ونیكرده‌وه، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی هه‌مو‌و رێكه‌وتنێكه، چونكه مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه كۆنترۆڵكردنی ناوچه دابڕاوه‌كانه.
وتیشی: دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی به‌رپاكردنی ئاڵۆزی و پشێویی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "كه هه‌وڵێك هه‌یه هێزه هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه و تاكڕه‌وانه كۆنترۆڵی ناوچه‌كه بكه‌ن، ئێمه‌ش به هه‌مو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌ڕێگای دیاڵۆگ و دانوستان‌و رێگرتن له به‌رپابونی هه‌ر هه‌لومه‌رجێكی نه‌خوازراو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دورستكردنی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیشی كرد له نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و یونامی بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵیان هه‌بێت له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه بۆ ئه‌م كێشه‌یه.

Source Xendan
Post a Comment