كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر به شێواندنی به‌شێك قسه‌كانی "محه‌مه‌د مورسی"، سه‌ركۆماری میسر له لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامن و له تازه‌ترین كاردانه‌وشدا به‌رپرسی ده‌نگ و ره‌نگی ئێران ده‌ڵێت هه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕه‌كه بووه.
"عزه‌توڵڵا زه‌رغامی" به‌رپرسی ده‌نگی و ره‌نگی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئیسلامی ئێران له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به شێواندنی قسه‌كانی سه‌ركۆماری میسر له ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌وه رایگه‌یاند: هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له وه‌رگێڕانه‌كاندا نه‌بوو و ئه‌وه‌ش له قسه‌كانی مورسیدا روویداوه ته‌نیا هه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕكه بووه.
زه‌رغامی هه‌روه‌ها به‌رگری له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه وڵاتانی رۆژئاوا‌و میدیاكانی رۆژئاوا ده‌یانه‌وێ ئه‌و هه‌ڵه بچووكه گه‌وره بكه‌نه‌وه‌و بۆ مه‌به‌سته‌كانی خۆیان به‌كاریان بێنن.
له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی بێلان رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران كه راسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌گواسته‌وه‌و له كاتی وه‌رگێرانی وته‌كانی محه‌مه‌د مورسی سه‌ركۆماری میسردا له‌و شوێنانه كه باسی سوریا ده‌كات وه‌رگێڕانه‌كه‌ی به پێی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی گۆڕی و له‌جێی ناوی سوریا ناوی به‌حره‌ینی داده‌نا.
محه‌مه‌د مورسی وتبووی: خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و سوریا بۆ ئازادی، دادپه‌روه‌ری و كه‌رامه‌ت خه‌بات ده‌كه‌ن. به‌ڵام له وه‌رگێرانی فارسیه‌كه‌یدا ته‌له‌فزیۆنی كۆماری ئیسلامی له‌جێی سوریا، ناوی به‌حرینی دانا. هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌دا وتی: ئێمه پشتیوانی خه‌ڵكی سوریا دژی رێژیمی غه‌در و سه‌ركوت ده‌كه‌ین، به‌ڵام ته‌له‌فزیۆنی كۆماری ئیسلامی كه گوایه مورسی ده‌ڵێ: هیوامان وایه رێژیمی سوریا به پشتیوانی جه‌ماوه‌رییه‌وه بمێنێت.
شێواندنی قسه‌كانی محه‌مه‌د مورسی بووه هۆی ئه‌وه‌ی گرژی بكه‌وێته نێوان تاران و قاهیر و له كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر چه‌واشه‌كردنی شێواندنی مورسی ئیدانه كرد‌و هه‌روه‌ها ده‌قی وتاره‌كه‌ی وه‌ك خۆی بڵاو كردوه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حرین له رێگای باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به چه‌واشه‌كردنی قسه‌كانی مورسی و دانانی ناوی به‌حره‌ین له جێی سوریا گه‌یانده تاران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین داوای كردوه كه ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تاران به فه‌رمی داوای لێبوردن له به‌حره‌ین بكات.

Source : NRT
Post a Comment