ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی بوونی كه‌موكورتی له یاسای وه‌به‌رهێناندا سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی بواری نیشته‌جێبونیان راگرتووه.هێرش موحه‌ره‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به KNNی رایگه‌یاند: پێدانی مۆڵه‌ت به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له بواری نیشته‌جێبوندا راگیراوه, تا ئه‌و كاته‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانی ژماره (4)ی ساڵی 2006 , هه‌موار ده‌كرێته‌وه, وتیشی: ئه‌م راگرتنه مانای ئه‌وه‌نیه جارێكی تر له بواری وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی نیشته‌جێبوندا كارنه‌كه‌ین.سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم ئاشكراشیكرد: به‌هۆی بوونی هه‌ندێك كه‌موكورییه‌وه یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه دوباره نه‌بێته‌وه كه پێشتر له‌بواری وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی نیشته‌جێبوندا رویاندا.باسی له‌وه‌شكرد: یاساكه رێوشوێن و سزای تێدانیه دژی ئه‌و كۆمپیانیانه‌ی بواری وه‌به‌رهێنان كه پرۆژه‌كانیان به ته‌واو نه‌كراوی به‌جێده‌هێڵن, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین سزار بۆ ئه‌و كه‌سانه پرۆژه‌ی هه‌مواره‌كه‌دا دانراوه
Source : KNN
Post a Comment