گه‌لی كورد له عێراقدا یه‌كێكه له سێ پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی دانیشتوانی عێراق، به‌رژه‌وه‌ندی ماف و به‌ركه‌وتی ئینتیخابی هه‌رچه‌ندێك بێت ئه‌بێ به‌شی هه‌بێت له ده‌زگای بڕیاردانی سیاسی ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵام یه‌كێتی‌و پارتی بێ گوێدانه حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تری كوردستان، ئه‌و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌یان بۆخۆیان قۆرغكردووه.نه هاوڵاتی ئاسایی كوردستان هه‌ست به‌وه ده‌كات له به‌غداد شه‌ریكی حكومه‌ته و نوێنه‌ری له‌وێ هه‌یه نه حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری كوردستان خۆیان به به‌شدار ده‌زانن له كاروباری حكومه‌تی ناوه‌ندیدا په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد به ناڕۆشنی له تاریكی‌دا ماوه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی خه‌ڵك نازانن جۆری په‌یوه‌ندیه‌كان‌و سه‌ركه‌وتن‌و ژێركه‌وتن، ده‌ستكه‌وت‌و زیان، سود‌و زه‌ره‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه فره ره‌هه‌نده سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ربازیدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان چی بووه؟هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه نوێنەرایه‌تی كورد له به‌غداد وه‌ك یه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كگرتوو كاری نه‌كردووه، به‌ڵكو به په‌رته‌وازه‌یی‌و هه‌ركه‌س بۆ خۆی‌و بێ لێپرسینه‌وه كاریكردووه، بۆیه له‌دوای نوسینی ده‌ستوره‌وه نه‌یانتوانیوه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتمانی گرنگ به‌ده‌ستبهێنن.
Source KNN
Post a Comment