نێچیرڤان بارزانی‌: دیالۆگ تاكه‌ ڕێگه‌یه

6.9.120 comments

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ باڵای‌ کۆنگرێسی‌ ئه‌مه‌ریکا كه‌ له‌ سیناتۆر جۆن مه‌کیین، سیناتۆر جۆ لێبرمان و سیناتۆر لیندزی‌ گراهام پێكهاتبوو رایگه‌یاند دیالۆگ تاكه‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ عێراقه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌ " گفتوگۆ و دیالۆگ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور، تاكه‌ ڕێگه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ریی‌ كێشه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ڕه‌وشێكی‌ وه‌كو عێراقدا ئاسایی‌ یه‌ كێشه‌ و گرفت بێنه‌ ئاراوه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئیراده‌ هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان به‌ ڕێگه‌ی‌ دیالۆگ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور، بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌قامگیری‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عیراق و خزمه‌تگوزاری‌ پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیانی‌ عیراق بكرێت. 

نێچیرڤان بارزانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی‌ سووریا بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان جێگه‌ی‌ بایه‌خن و هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ گه‌لانی‌ سووریا بڕیار له‌ سه‌ر داهاتووی‌ خۆیان بده‌ن و هه‌ر گۆڕانگارییه‌ك له‌ سووریا بێته‌ ئاراوه.

Source NRT
Share :

Post a Comment

 
Support : DyNaMind
Copyright © 2012. AmroNews - All Rights Reserved
Template Created by DyNaMind Published by http://www.dynamind.gr