
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (TRT) توركی هاشمی رایگه‌یاندووه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌نییه دادگا بڕیاری "دادپه‌روه‌رانه"ی له‌باره‌وه بدات كه به‌شێوه‌ی غیابی دادگایی ده‌كات و ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه ئاڕاسته‌ی كراون.
هاشمی داواشی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه كاربكه‌ن بۆ وه‌ستاندنی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان له‌عێراق.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مانه‌وه‌ی له‌توركیا كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداو ئه‌نقه‌ره، هاشمی رایگه‌یاندووه ئه‌و هه‌رگیز ئه‌و پاڵپشتیه‌ی توركیا‌و گه‌له‌كه‌ی له‌بیرناچێت و ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ی گرفت بۆ توركیا ئاماده‌یه ئه‌و وڵاته جێبهێڵێت.
پاش ئه‌وه‌ی هاشمی له‌چه‌ند مانگی رابردوودا به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌ولێری به‌ره‌و توركیا جێهێشت، پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نته‌رپوڵ رۆژی سێ شه‌ممه 8 ئایاری 2012 یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرد.
Source : NRT
Post a Comment