له‌به‌رەیانی ئه‌مڕۆوه به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی رژێمه‌وه له‌سوریا 15 كه‌س كوژراون، ژماره‌ی كوژراوانی دوێنێش بۆ نزیكه‌ی 140 كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه.لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی شۆڕش له‌سوریا رایانگه‌یاند، له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه به‌هۆی بۆردومانی سوپای سوریاوه بۆسه‌ر شاری باب له پارێزگای حه‌له‌ب 15 كه‌س كوژراون.ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی دواین ئاماره‌كان، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژێمه‌وه رۆژی رابردوو 138 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری سوریا كوژراون كه زۆربه‌ی كوژراوه‌كانیش له پارێزگای حه‌مادا بووه. چالاكه‌كانیش رایانگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌ی ئه‌بو رومانه‌ی له‌دیمه‌شقی پایته‌خت هه‌ژاندووه كه ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی رژێمی سوریای تێدا كۆبوه‌ته‌وه.ئه‌و هێرشه كه كه‌تیبه‌ی نه‌وه‌كانی ئه‌حفاد ره‌سولی سه‌ربه سوپای ئازاد به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرت به‌وته‌ی ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی سوریا به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س برینداربوون.هه‌ر به‌وته‌ی چالاكه‌كانی سوریا، عه‌بدوڵا عومه‌ر ئه‌ندامی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له رژێم جیابوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، نهێنی كۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسانی روسیا و ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوریا ئاشكرا ده‌كات.
Source : KNN
Post a Comment