دوابه‌دوای پێكهێنانی كه‌مپینێكی واژو كۆكردنه‌وه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی له‌سه‌ر خراپیی و كه‌میی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11ی ئه‌یلول وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر سه‌ردانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كرد و له‌نزیكه‌وه گوێبیستی داوكاری هاولاَتیان بوو، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانیشی پێدان.
له دانیشتنێكدا رێكخه‌ری كه‌مپینه‌كه مه‌به‌ستی كاره‌كه‌ی بۆ وه‌فده‌كه‌ی ته‌ندروستی ئاماده‌بووان شیكرده‌وه تیشكی خسته‌سه‌ر كه‌موو كوڕییه‌كان و ده‌ستنیشانی ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی كرد كه‌بوونه‌ته‌هۆی په‌كخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ناوچه‌كه و چه‌ندین داواكاری و پێشنیاریشی خسته به‌رده‌م وه‌زیری ته‌ندروستی.
دواتر دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه وانیدا رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانمان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه گوێبیستی گله‌یی و داواكارییه‌كانی هاولاَتیان و ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستیه‌كانین و رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ باشتركردنی ره‌وشی ته‌ندروستی.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مه‌به‌ست و ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانه‌كه خرایه‌ڕوو، به‌ڵێنیشی به دانیشتوانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كه‌سێكی خه‌محۆرو دڵسۆزبێت و هه‌وڵی ته‌واویش ده‌دات بۆ باشتركردنی ره‌وشی ته‌ندروستی له‌ناوچه‌كه و راشیگه‌یاند: له‌نزیكترین كاتدا چاره‌سه‌ری كه‌میی دكتۆری پسپۆر و ده‌رمانی باش ده‌كه‌ن و به‌پێی پێویستیش ئامێری پێشكه‌وتوو دابین ده‌كه‌ن، هاوكات ئاماژه‌ی به‌توندوتۆڵكردنی خاڵه‌سنوریه‌كان كرد و ئاشكراشیكرد كه له‌م نزیكانه گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی واژووده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له هاورده‌كردنی ده‌رمان و خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو كوالیتی نزم.
Source Xendan
Post a Comment