محه‌مه‌د خالیدی له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مان رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ تاووتوێكردنی یاسای ژێرخانی ئابوری عێراق، په‌رله‌مان بڕیاریداوه میوانداری نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران بكات.
رۆژی 16ی ته‌مموزی رابردوو نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، كه داخوازیه‌كی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردوه بۆ سازكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به پێشێلكاریه‌كانی سیستمی سیاسی .
پێشتریش مالكی داوای له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد په‌له بكات له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رۆكی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و راوێژكاران و كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان و لابردنی حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون.
Source NRT
Post a Comment