هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی كورد له به‌غدا وای ده‌رده‌خه‌ن كه به‌شداری سه‌ره‌كی حوكمن له عێراقداو خۆیان عێراقیان دروستكردۆته‌وه، به‌ڵام ئاماژه و رووداوه سیاسی وسه‌ربازییه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه رۆڵی به‌رپرسانی كورد له‌به‌غدا ته‌نها به‌ناوه‌و هیچ رۆڵێك و ده‌سه‌ڵاتێكی فیعلییان نییه.له‌دوای بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ساڵی 2003ه‌وه، كورد وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له عێراقدا رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا له‌دوباره بنیاتنانه‌وه‌و دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و چه‌ندین به‌رپرسی كورد له‌و كاته‌وه تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین پۆستی گرنگی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا‌و چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ده‌یان پۆستی دیكه‌یان وه‌رگرتووه.هه‌رچه‌نده هه‌میشه به‌رپرسانی كورد شانازی به به‌شداری سیاسیانه‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌غدادو وای ده‌رده‌خه‌ن كه هاوبه‌شی بڕیاره سیاسییه‌كان، به‌ڵام له‌راستیدا به‌پێی وته‌ی هه‌ندێك چاودێری سیاسی نه‌وه‌ك به‌رپرسه بچوكه‌كان به‌ڵكو ته‌نانه‌ت به‌رپرسه باڵاكانی كوردیش له‌به‌غداد به‌شداری بڕیاره سیاسی و چاره‌نوسسازه‌كان نین و ئه‌گه‌ر میوان نه‌بن ئه‌وا خاوه‌ن ماڵێكی بێ ده‌سه‌ڵاتن.(محه‌مه‌د وانی) نوسه‌ری رۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) له‌وتارێكدا به‌ناونیشانی (رۆڵی راسته‌قینه‌ی كورده‌كان له‌ده‌وڵه‌تی عێراقیدا) ئه‌وه ده‌خاته روو به‌رپرسانی كورد له‌به‌غداد به (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رۆك كۆماریشه‌وه له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك داماڵراون و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ته‌نها ره‌مزییه.ئه‌و نوسه‌ره ده‌نوسێت: جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار به‌هۆی سوربونییه‌وه له‌سه‌ر ئیمزا نه‌كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كان، له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیراندا كه‌وته ململانێیه‌كی قوڵه‌وه‌و دواتر به داماڵینی سه‌رۆك كۆمار هات له‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌جۆرێك كه ئێستا سه‌رۆك كۆمار خاوه‌نی 19 مافی ده‌ستوری و یاسایی خۆیه‌تی كه‌چی هیچیان جێبه‌جێ ناكات.وه‌نه‌بێت له‌به‌رپرسانی كورد له‌به‌غداد ته‌نها ئه‌مه دۆخی سه‌رۆك كۆمار بێت، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت (هوشیار زێباری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش له‌حاڵێكی خراپدایه و زوو زوو بڕیاره‌كانی ده‌گۆڕێت.ئه‌و نوسه‌ره ده‌ڵێت: كاتێك هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه پشتگیری رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات له كوشت وبڕی هاوڵاتیانی سوریادا ئه‌وا وه‌زیرێكی ده‌ره‌وه‌ی چاك و چالاكه، به‌ڵام هه‌ر كه دۆخه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه ئه‌وا ئه‌و وه‌زیره وه‌زیرێكی خراپ ودیپلۆماسییه‌كی فاشیله و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌برێته په‌رله‌مانی عێراق.بێ ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی كورد هه‌ر به‌ته‌نها به سیاسی و دیپلۆماتكارانه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو گه‌شتۆته به‌رپرسانی سوپاش، ئه‌وه‌تا (بابه‌كر زێباری) سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراقیش ته‌نها ئیمزاكردن و به‌خشینه‌وه‌ی پله‌و پایه‌و دیاری سه‌ربازی به‌ده‌سته‌وه‌یه.(محه‌مه‌د وانی) ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده بابه‌كر زێباری پۆستێكی باڵای سه‌ربازی هه‌یه ، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نیه و ته‌نها به‌شداری ئاهه‌نگه‌كان و به‌خشینه‌وه‌ی پۆست و پله‌و پایه‌و دیاری سه‌ربازی ده‌كات.ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات ئه‌م به‌رپرسه‌كورده ساڵی 2007 داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كرد به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی و به‌شداریپێنه‌كردنی له‌بڕیارداندا، به‌ڵام دواتر گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.پرسیاره‌كه ئه‌وه‌نییه كه بۆچی له‌كاتی خۆشییه‌كاندا به‌رپرسانی كورد باس له شه‌ریكی حوكم ده‌كه‌ن له‌به‌غداو له‌كاتی قه‌یرانه‌كانیشدا ئه‌وه‌یان له‌بیرده‌چێته‌وه كه ئه‌وان شه‌ریكی حوكمن و باس له‌مه‌ترسی به‌غدا ده‌كه‌ن.به‌ڵكو پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌رپرسێكی كوردی به‌غدا به‌ئاشكرا باس له‌بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ناكات و وازیان له پۆسته‌كه‌یان نه‌هێناوه؟.
Source KNN
Post a Comment