له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای (جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ژماره (222)ی ساڵی 2000ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه له هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش كراوه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای (هه‌مواركردنی یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2008كه تایبه‌ت به پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (78) ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه یاسای (كاروده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌كی دیكه‌ش ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، په‌رله‌مانتار عه‌بدوڵا مه‌لا نوری له‌وتارێكدا، ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گرتووه كه له‌به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتوودا، پڕۆژه یاسا لاوازه‌كانی داناوه‌و هیچ پڕۆژه یاسایه‌كی گرنگی بۆ گفتوگۆكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ری نه‌خستۆته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
Source NRT
Post a Comment