دوای سوپاسالار، وه‌فدێكی تری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی شه‌راكه‌تی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك گه‌یشته عێراق، ئیلیزابێس جۆنز یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌لاتی دور له‌به‌غداد له‌گه‌ڵ هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبۆوه.به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، جۆنز له‌گه‌ڵ زێباریدا گفتوگۆیان كرووه له‌باره‌ی دواین گۆڕانكاریه‌كانی ره‌وشی سوریا و بارودۆخی ئاواره‌كان و پرسی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و كوه‌یت و رزگاركردنی عێراق له‌ژێر به‌ندی 7 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.به‌پێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختكراوه له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا له‌بواره‌كانی به‌رگری و ئاسایش و وزه و زانست و رۆشنبیری و بازرگانی و چه‌ند بوارێكی تر.سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده ئه‌مریكیه له‌كاتێكدایه ده‌نگۆ هه‌یه جۆزیف بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌سه‌ردانێك بگاته عێراق، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش ئاماده نیه هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه بدات.
Source : KNN
Post a Comment