وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌ب له كه‌ركوك بهknn ڕاگه‌یاند: كه‌ركوك شارێكی فره نه‌ته‌وه‌یه و هه‌ر هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه بهێنرێته ناو كه‌ركوك كێشه بۆ شاره‌كه دروست ده‌كات و له ئێستاشدا ته‌نها بوونی هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای عێراق له‌ناوخۆی كه‌ركوكدا به‌پێویست ده‌زانێت .
وتیشی: گه‌ر له‌ماوه‌ی ڕابردوودا دۆخی ئه‌می شاره‌كه پشێوی تێكه‌وتبێت په‌یوه‌ندی به كه‌مته‌رخه‌می هێزه ئه‌منیه‌كانی ناوخۆی كه‌ركوكه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تیش دابه‌شكردنی پۆسته باڵا ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوكه له‌نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی و پارتی دیموكراتی كوردستاندا .
به‌ره‌ی توركمانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له هێنانی ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق نیشانداوه و ده‌شلێت بونی ئه‌و هێزه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركوك نیه .
هاوكات ئاڵا تاڵه‌بانیش ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق به knn ڕاگه‌یاند: هێنانی هێزی دیجله بۆ كه‌ركوك ڕه‌هه‌ندی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی تاك لایه‌نه‌ی پێوه‌یدیاره و وتیشی: دژی هێنانی ئه‌و هێزه ده‌وستنه‌وه .
Source KNN
Post a Comment