خه‌ندان ـ
نیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه 5ی ئه‌یلول گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب له ئاوی دوكاندا خنكاو ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
رائید سه‌ڵاح، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دوكان به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئاوی ده‌ریاچه‌كه گیرایه‌وه توانرا ته‌رمی گه‌شتیاره عه‌ره‌به‌كه بدۆزرێته‌وه، كه دوێنێ له ده‌ریاچه‌كه‌دا خنكابوو.
دوێنێ چوارشه‌ممه گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب كه له‌دایكبووی ساڵی 1987 بوو له ده‌ریاچه‌ی دوكاندا خنكا، به‌ڵام به‌هۆی زۆریی ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌و خۆرئاوابوونه‌وه نه‌توانرا ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوكان وتیشی: ئه‌مڕۆ دوای گرتنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كه كاری گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كه‌دا به‌رده‌وامبوو و تیمه ژێرده‌ریاییه‌كان كه له دوێنێوه ئاماده‌كرابوون، ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه‌یان دۆزییه‌وه.

Source Xendan
Post a Comment